5 ئێرانی لە ریزی باشترینەکانی قۆناغی گروپیی لیگی پاڵەوانانی تۆپی پێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i400560-5_ئێرانی_لە_ریزی_باشترینەکانی_قۆناغی_گروپیی_لیگی_پاڵەوانانی_تۆپی_پێ
4 یاریزان و راھێنەرێکی ئێران کەوتنە نێو باشترینەکانی قۆناغیی گروپیی لیگی پاڵاوانانی ئاسیا 2021.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 11, 2021 11:21 Asia/Tehran
  • 5 ئێرانی لە ریزی باشترینەکانی قۆناغی گروپیی لیگی پاڵەوانانی تۆپی پێ

4 یاریزان و راھێنەرێکی ئێران کەوتنە نێو باشترینەکانی قۆناغیی گروپیی لیگی پاڵاوانانی ئاسیا 2021.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا لە کۆتایی راپرسیەکانی خۆی دا بۆ ھەڵبژاردنی باشترینەکانی قۆناغیی گروپیی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا 2021 دەستی دایە پەردەلادان لەسەر پێکھاتەی یانەی ھەڵبژاردەی قۆناغی گروپیی لە روانگەی ھەندەرانەوە کە لەم تیمەدا 4 یاریزانی ئێران و راھێنەرێک ھەن . 

محەمەد رەزا ئەخباری گۆڵپارێزی یانەی تراکتۆر ، ھادی محەمەدی بەرگریکاری تیمی تراکتۆر ، مەھدی تورابی ھافبەکی پرسپۆلیس و شەھریار موغانلو ھێرشبەری پێشووی پرسپۆلیس و ئێستای سپاھان لە نێو 11 یاریزانی ھەڵکەوتەدان . 

ھەروەھا یەحیا گوڵ محەمەدی راھێنەری پرسپۆلیسش وەک راھێنەری ئەم یانەیە ھەڵبژێردرا.