سەرکەوتنی فوتسالیستەکانی ئێران لە بەرامبەر ئەمریکا و ھەڵکشان بەرەو خولی یەکلاکەرەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i400782-سەرکەوتنی_فوتسالیستەکانی_ئێران_لە_بەرامبەر_ئەمریکا_و_ھەڵکشان_بەرەو_خولی_یەکلاکەرەوە
ھەڵبژاردەی فوتساڵی ئێران بە سەرکەوتن بەسەر ئەمریکادا ، بۆ قۆناغی یەکلاکەرەوەی جامی جیھانیی 2021 ی لیتوانی ھەڵکشا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 18, 2021 11:41 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی فوتسالیستەکانی ئێران لە بەرامبەر ئەمریکا و ھەڵکشان بەرەو خولی یەکلاکەرەوە

ھەڵبژاردەی فوتساڵی ئێران بە سەرکەوتن بەسەر ئەمریکادا ، بۆ قۆناغی یەکلاکەرەوەی جامی جیھانیی 2021 ی لیتوانی ھەڵکشا .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ھەڵبژاردەی فوتسالی ئێران کە لە گروپی ئێف ی جامی جیھانی دایە ، دوێنی ھەینی لە دوھەمین یاری خۆی دا لە قۆناغی گروپیی رووبەڕووی ئەمریکا بووەوە و لە کۆتایی دا توانی بە ئەنجامی چوار بە دوو خەنیمی خوی ببەزێنێ و بو قۆناغی یەکلاکەرەوەی ئەم یاریانە ھەڵکشێ . 

 ھەڵبژاردەی ئێران بەم سەرکەوتنە بوو بە شەش خاڵی و ھەڵکشانی خۆی بۆ قۆناغی یەکلاکەرەوە مسۆگەر کرد . 

ھەڵبژاردەی ئێران پێشتر لە سربستانی بردبووەوە . 

ھەڵبژاردەی فوتساڵی ئێران رۆژی دوشەممە لە دوایین یاری خۆی دا رووبەڕووی ئارژانتین پاڵەوانی دەورەی پێشووی ئەم یاریانە دەبێتەوە .