ئەندامەتیی وەرزشوانی ئێرانی لە لێژنەی پاراتیروکەوانی فیدراسیۆنی جیھانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i400833-ئەندامەتیی_وەرزشوانی_ئێرانی_لە_لێژنەی_پاراتیروکەوانی_فیدراسیۆنی_جیھانی
پڕشانازی ترین پارائۆلەمپینی ئافرەتانی ئێرانی بوو بە ئەندامی پاراتیروکەوانی فیدراسیۆنی جیھانی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 19, 2021 19:06 Asia/Tehran
  • ئەندامەتیی وەرزشوانی ئێرانی لە لێژنەی پاراتیروکەوانی فیدراسیۆنی جیھانی

پڕشانازی ترین پارائۆلەمپینی ئافرەتانی ئێرانی بوو بە ئەندامی پاراتیروکەوانی فیدراسیۆنی جیھانی .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، پەنچاو چوارەمین کۆنگرەی فیدراسیۆنی جیھانیی تیرھاویشتنی بە کەوان ڕۆژی شەممە لە ئەمریکادا بەرپا کراو «زەھرا نیعمەتی» لە ئێرانەوە وەک ئەندامی لێژنەی پارائارچەریی فیدراسیۆنی جیھانیی تیرھاویشتن بە کەوان ھەڵبژێردرا.

«نیعمەتی» ئەندامی تیپی نیشتیمانیی تیرھاویشتن بە کەوانی ئافرەتانی کەم ئەندامی ئێرانە. ناوبراو یەکەم ئافرەتە لە مێژووی وەرزشی ئێراندا کە توانیویەتی میدالیای زێڕ لە سێ پازرائۆلەمپیکی یەک لە دوای یەکی لەندەن ٢٠١٢، ڕیو٢٠١٦ و تۆکیۆ ٢٠٢٠ ببیاتەوە.

«نیعمەتی» ھەروەھا لە ٢٩ی مای ٢٠١٣ لە ئاھەنگی لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆلەمپیک دا لە سەن پیتێرزبورگی ڕووسیا شانازیی وەرگرتنی خەڵاتی بایەخمەندی وەرزشوانی ھەڵکەوتەی پارائۆلەمپیکی ٢٠١٢ی اەندەنی لە لایەن «دامەزراوەی نێونەتەوەیی سپۆرت ئاکۆرد» بەرکەوت.