پیرۆزبایی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە زۆرانبازانی ئێرانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i401499-پیرۆزبایی_ڕابەری_مەزنی_شۆڕشی_ئیسلامی_لە_زۆرانبازانی_ئێرانی
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی سەرکەوتنی زۆرانبازانی ئێرانی لە کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی جیھانی پیرۆز کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 11, 2021 05:51 Asia/Tehran
  • پیرۆزبایی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە زۆرانبازانی ئێرانی

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی سەرکەوتنی زۆرانبازانی ئێرانی لە کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی جیھانی پیرۆز کرد.

دوابەدوای سەرکەوتنی وەرزشوانانی زۆرانی فەرەنگیی وڵات لە کێبەرکێکانی جیھانیی نەرویژ ، حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە بە دەرکردنی پەیامێک ستایشی پاڵەانانی زۆرانی ئێران ڕاھێنەرەکانی کردن.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی لەم پەیامەی دا جەختی کردووە: ئافەرم بۆ پاڵەوانانی زۆران و ڕاھێنەرەکانیان کە ھەمووان و بە تایبەت چینی لاوی وڵاتیان دڵخۆش کرد.

بەڕێزی ھەروەھا بۆ تیپی نیشتیمانیی زۆرانی ئێران ئاواتی سەرکەوتنی خواست.

تیپی نیشتیمانیی زۆرانی فەرەنگیی ئێران لە کۆتایی کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی جیھان لە ئۆسلۆی نەرویژ ناسناوی جێگری پاڵەوانی جیھانی مسۆگەر کرد.

ئەم کێبەرکێیانە دوێنێ یەکشەممە کۆتایی پێ ھات.