زۆرانی تازەلاوانی جیھان ، مەدالێکی ئاڵتوون و 3 برۆنز بۆ ئێران
تشرینی دووهم 07, 2021 05:25 Asia/Tehran
پێشبڕکێکانی ریزبەندیی و فیناڵی پێنج کێشی یەکەمی پێشبڕکێکانی زۆرانی ئازادی ژێر 23 ساڵی جیھان شەوی رابردوو لە شاری بێلگرادی سربستان بەڕێوەچوو و لە کۆتایی دا تیمی ئێرات بە یەک مەدالیای زێڕ و سێ مەدالیای برۆنز گەیشت .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ئەمیر عەلی ئازەر پیرا زۆرانگری لقی ئازادی کێشی 97 کیلۆ یەکەم مەدالیای زێڕی ئێرانی لە پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتیی ژێر 23 ساڵی جیھان خستە مل .
ھەروەھا ئەحمەد مەحموودنژاد لە کێشی 57 کیلۆدا ، عەلی ئەکبەڕ فەزڵی لە کێشی 70 کیلۆدا و عەلی سەوادکوھی لە کێشی 79 کیلۆدا بە مەدالیای برۆنز گەیشتن .
لە کۆتایی پێشبڕکێکانی پێنج کێشی یەکەم دا تیمی ئێران لە ریزبەندی تیمی دا بە 70 خاڵ لە سەروودایە و تیمەکانی کۆماری ئازەربایجان و ئەرمەنستان بە 60 و روسیاش بە 55 خاڵ لە پلەی دواتردان .
سەرپەیڤ