پاڵەوانەتیی ژنانی ئێران لە پێشبڕکێکانی تەکواندۆی نابیسانی جیھان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i402754-پاڵەوانەتیی_ژنانی_ئێران_لە_پێشبڕکێکانی_تەکواندۆی_نابیسانی_جیھان
پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتیی تەکواندۆی نابیسانی جیھان لە لقی پۆمسەدا لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە بە میوانداریی تاران دەستپێبوو و ژنانی ئێران ناسناوی پاڵەوانەتیی تاکەکەسی و تیمی یان بە ناوی خۆیان تۆمار کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 21, 2021 19:03 Asia/Tehran
  • پاڵەوانەتیی ژنانی ئێران لە پێشبڕکێکانی تەکواندۆی نابیسانی جیھان

پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتیی تەکواندۆی نابیسانی جیھان لە لقی پۆمسەدا لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە بە میوانداریی تاران دەستپێبوو و ژنانی ئێران ناسناوی پاڵەوانەتیی تاکەکەسی و تیمی یان بە ناوی خۆیان تۆمار کرد .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتیی تەکواندۆی ساڵی 2021 ی نابیسانی جیھان لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە لە بەشی پۆمسەی تاکە کەسی و تیمی بە ئامادەبوونی وەرزشکارانی وڵاتانی کۆریای باشوور ، روسیا ، ئێران ، تورکیا ، ئوکراین و قەزاقستان لە تاران دەسپێبوو و لە کۆتایی دا تیمی پۆمسەی ئێران بوو بە یەکەم ، تورکیا دوھەم و روسیا و کۆریای باشوور بە ھاوبەشی بوونە سێھەم . 

لە بەشی تاکە کەسیش دا مریەم خودابەندە لە ئێرانەوە بوو پاڵەوان و وەرزشکارانی کۆریای باشوور و روسیا پلەی دوھەم و سێھەمیان بەدەست ھێنا .