تشرینی دووه‌م 23, 2021 08:00 Asia/Tehran
  • تیپی زۆرانی ئازادی ھێزە چەکدارەکان ئێران بوو بە جێگری پاڵەوانی جیھان

تیپی زۆرانی ئازادی ھێزە چەکدارەکانی ئێران بە دەستخستنی ٤ میدالیا، ٤ زیوو ٢ برۆنزو ٢١٠ خاڵ لە کێبەرکێکانی لەشکریانی جیھان بوو بە جێگری پاڵەوان.

بە پێی ڕاپۆرتی شەوی سێ شەممەی ئیرنا، سی و پێنجەمین خولی کێبەرکێکانی زۆرانی ئازادی لەشکریانی جیھان ڕۆژانی ٢١ و ٢٢ی نوامبەر بە ئامادە بوونی ١٤ تیپ لە ھۆڵی ١٢ ھەزار کەسیی ئازادیی تاران بەرپا کراو لە کۆتایی دا نوێنەرانی ئێران بە دەستخستنی  ٤ میدالیا، ٤ زیوو ٢ برۆنز پلەی جێگری پاڵەوانی جیھانیان مسۆگەر کرد.

تیپەکەی ئێران بە ھۆی مورتەزا قیاسی لە کێشی ٦٥ کیلۆگرام، بەھمەن تەیموری لە کێشی ٧٩ کیلۆگرام، موحەممەد حسەین موحەممەدیان لە کێشی ٩٧ کیلۆگرام و یەدوڵڵا موحببی لە کێشی ١٢٥ کیلۆگرام میدالیای زێڕو، ئەحمەد موحەممەد نەژاد جەواد لە کێشی ٥٧ کیلۆ گرام، موحەممەد باقڕ یەخکەشی لە کێشی ٦١ کیلۆگرام، فەریبۆرز بابایی لە کێشی ٧٤ کیلۆگرام و موحەممەد حسەین میرباغان لە کێشی ٩٢ کیلۆگرام میدالیای زیوو موحەممەد مەھدی یەگانەی جەعفەری لە کێشی ٧٠ کیلۆگرام و ھادی وەفایی پوور لە کێشی ٨٦ کیلۆگرام میدالیای برۆنزیان دەست خست.

لە کۆتایی ئەم کێبەرکێیانەدا تیپەکەی ڕووسیا پلەی پاڵەوانەتیی دەست کەوت و تیپی ئێرانیش بە ٢١٠ خاڵ بوو بە جێگری پاڵەوان و ئەرمینیاش بە ١٤٠ خاڵەوە بوو بە سێھەم.

سەرپەیڤ