فیورێنتینا بە شکستدانی بۆلۆنیا بیست وحەوت خاڵی دەستخست
تیمی تۆپی پێی فیورێنتینا بە شکستدانی بۆلۆنیا ٢٧ خاڵی دەستخست و چووە ڕیزبەندی پێنجەمی ڕکابەرییەکانی سری "ئا"ی ئیتالیا و جێگەی رۆمی گرتەوە.
تیمەکانی بۆلۆنیا وفیورێنتینا لە چوارچێوەی حەوتەی شانزەهەمی ڕکابەرییەکانییسری "ئا"ی ئیتالیا لە کاتژمێر ١٥ـی ئەمڕۆ یەکشەممە بە کاتی تاران ڕووبەڕووی یەکتری بوونەوە و لەکۆتایی قوتابیانی وینچێنزۆئیتاڵیانۆ توانیان میوانداری خۆیان بە ئەنجامی سێ بە ٢ شکست بدەن.
فیورێنتینا کە لە هەشت حەوتەی ئەمدواییە بەڕیز یاریەکی دۆڕاندۆتەوە و دواتر بردویانە توانیان بە شکستی بۆلۆنیا کۆتایی بەم ڕەوتە بدات و دەستیڕابگات بە دووهەمین سەرکەوتنی بەردەوامی.
فیورێنتینا دوای بردنەوەی یەکجار خۆشیی ٢٧ خاڵی دەستخست و هاوکات لەگەڵ بەزاندنی رۆم چوو بۆ ڕیزبەندی پێنجەمی سری ئا تابەردەوام بێت لە سەر زێدەخوازییەکانیی لەم وەرزە دا.
بۆلۆنیایش کە خۆی یەکێ لە تیمەکانیی مایەی سەرسامی ئەم وەرزە بوو بە قەبووڵکردنیی شکستی بە ٢٤ خاڵ مایەوە و چووبۆ ڕیزبەندی هەشتەمی خشتەی یارییەکان.