وەرزشوانی کوردستانی لە پێشبڕکێکانی پارئاسیایی لاوان دا میداڵیای زیوی بردەوە
کانونی یهکهم 06, 2021 04:20 Asia/Tehran
بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و لاوانی پارێزگەی کوردستان وتی: وەرزشوانی کوردستانی لە پێشبڕکێکانی پارئاسیایی لاوان دا کە بە میوانداریی وڵاتی بەحرەین بەڕێوە دەچێت، میداڵیای زیوی بۆ خۆی دەستەبەر کرد.
بە پێی هەواڵی ئاژانسی مێهر، حامید جۆلایی لەم بارەوە وتی: مێهرشاد مورادی وەرزشوانی کەم بینای کوردستانی لە پێشبڕکێکانی پارئاسیایی لاوان دا کە بە میوانداریی وڵاتی بەحرەین بەڕێوە دەچێت، میداڵیای زیوی وەرگرت .
نابراووتیشی: چوارەمین خولی یارییەکانی پارئاسیایی لاوانی بەحرەین لە ٧ی سەرماوەزەوە بە بەشداری ٨٠٠ وەرزشوان لە ٩ لقی وەرزشیی لە وڵاتی بەحرەین دەستی پێ کردووە و تاکوو ١٥ی سەرماوەز درێژەی دەبێت.