له جامی عه‌ره‌بدا، تونس په‌ڕییه‌وه بۆ قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین و عومانیش ماڵئاوایی کرد
له‌یه‌که‌م یاری قۆناغی چاره‌گی کۆتایی جاممی نه‌ته‌وه‌کانی عه‌ره‌بی که یاریه‌کانی له ولاتی قه‌ته‌ر به‌رێوه ده‌چێت هه‌لبژارده‌ی تونسی پاله‌وانی کۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م روبه‌رووی هه‌لبژارده‌ی عومانی خاوه‌نی پله‌ی دووه‌می کۆمه‌ڵه‌ی یه‌که‌م بویه‌وه.
یارییه‌که له‌سه‌ر یاریگای شاری فێرکاری به‌رێوه چوو ، له خوله‌کی شازده سه‌یفه‌دین ئه‌لجه‌زیری گۆلی یه‌که‌می به لێدانی سه‌ر بۆ تونس تۆمار کرد‌و گێمی یه‌که‌می یاریه‌که‌ش به‌م تاکه گۆله ته‌واو بوو .
له گێمی دووه‌م عومان هه‌ولی یه‌کسان کردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریان دا‌و له خوله‌کی شه‌ست و حه‌وت ئه‌رشه‌د ئه‌لعه‌له‌وی به تۆمار کردنی گۆلێک ئه‌نجامی یاری یه‌کسان کردوه، به‌لام خۆشی هانده‌رانی عومان ته‌نها دوو خوله‌کی خایاند‌و یاریزان یوسف ئه‌لمه‌ساکنی به تۆمار کردنی گۆلی دووه‌م جارێکی تر تونسی له یاریه‌که پێشخست و یاریش به‌م ئه‌نجامه کۆتایی پێ هات و تونس پلیتێکی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێرینی مسۆگه‌ر کرد‌و عومانیش ماڵئاوایی له جامه‌که کرد.