ھاریکاریی وەرزشیی ئێران و عێراق پەرە دەستێنێ
سەرۆکی کومیتەی نیشتمانیی ئۆلەمپیکی ئێران و ھاوشانە عێراقیەکەی ئەمڕۆ یەکشەممە بە مەبەستی پەرەپێدانی ھاریکاریی وەرزشیی دوو وڵاتی برادەر و دراوسێ ، تەبایی نامەی وەرزشیی ئیمزا دەکەن .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا سەید ساڵح ئەمیریی سەرۆکی کومیتەی نیشتمانیی ئولەمپیکی ئێران کە لەسەر بانگشێتنی کومیتەی نیشتمانیی ئۆلەمپیکی عێراق و بە مەبەستی سەردانی شوێنە وەرزشیەکان و دیدار لە گەڵ بەرپرسانی وەرزشی ئەم وڵاتە چووەتە بەغدا ، تەباییانەمەی ھاریکاریی دوو قۆڵیی ئیمزا دەکات .
ساڵحیی ئەیمریی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئۆلەمپیکی ئاسیا و لە چاوپێکەوتنی رەعد حەموودی سەرۆکی کۆمیتەی نیشتمانیی ئۆلەمپیکی عێراق وتووێژی بەرایی لە بارەی بڕگەکانی تەباییانامەی ھاریکاریی ئەنجامدا و بڕیار درا بە ئامادەبوونی سەرۆکی کومیتەی نیشتمانیی ئۆلەمپیکی ئێران لە بەغدا ، ئەم رێککەوتنە ئیمزا و یەکجارەکیی بکرێت .