شەش میدالیای زێڕو زیو بۆ ئافرەتانی زۆرانبازی ئێران لە کێبەرکێکانی قڕقیزستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i403799-شەش_میدالیای_زێڕو_زیو_بۆ_ئافرەتانی_زۆرانبازی_ئێران_لە_کێبەرکێکانی_قڕقیزستان
تیپی نیشتیمانیی زۆرانی «ئالیش»ی ئافرەتان لە کۆپی ئێرکینبایۆفی قڕقیزستان بوو بە خاوەنی سێ میدالیای زێڕو سێ میدالیای زیو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 22, 2021 08:00 Asia/Tehran
  • شەش میدالیای زێڕو زیو بۆ ئافرەتانی زۆرانبازی ئێران لە کێبەرکێکانی قڕقیزستان

تیپی نیشتیمانیی زۆرانی «ئالیش»ی ئافرەتان لە کۆپی ئێرکینبایۆفی قڕقیزستان بوو بە خاوەنی سێ میدالیای زێڕو سێ میدالیای زیو.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، کێبەرکێی نێو.نەتەوەیی خەڵاتی گەورەیی کۆپی نێونەتەوەیی ئێرکینبایۆف دوێنێ سێ شەممە بە میوانداریی قڕقیزستان بەرپا کرا.

لە کۆتایی ئەم کێبەرکێیانەدا تیپی نیشتیمانیی زۆرانی «ئالیش»ی ئافرەتانی ئێران بە ھۆی «سپێده بابایی» لە کێشی ۵۵ کیلۆگرام، «موحەدەسە حسەینی» لە کێشی ۶۵ کیلۆگرام و «ڕەیحانه گێلانی» لە کێشی ۷۰ کیلۆگرام بوو بە خاوەنی سێ میدالیای زێڕو سێ میدالیای زیویشی بە ھۆی «فاتیمه فەتاحی» لە کێشی ۶۰ کیلۆگرام، «مریەم ئەحمەدی» لە کێشی ۷۵ کیلۆگرام و «هانیه عاشوری» لە کێشی سەروو ۷۵ کیلۆوگرام بردەوە.