ژمارەی یاریزانە تووشبووەکانی کۆرۆنا لە «ڕیاڵ مەدرید» بەرزبووەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i403841-ژمارەی_یاریزانە_تووشبووەکانی_کۆرۆنا_لە_ڕیاڵ_مەدرید_بەرزبووەوە
دوو یاریزانی دیکەی یانەی «ڕیاڵ مەدرید» بەهۆی کۆرۆناوە ١٠ ڕۆژ لە یاریکردن ‏دوور دەکەونەوە.‏
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 23, 2021 13:07 Asia/Tehran
  • ژمارەی یاریزانە تووشبووەکانی کۆرۆنا لە «ڕیاڵ مەدرید» بەرزبووەوە

دوو یاریزانی دیکەی یانەی «ڕیاڵ مەدرید» بەهۆی کۆرۆناوە ١٠ ڕۆژ لە یاریکردن ‏دوور دەکەونەوە.‏

پێگەی فەرمیی «ڕیاڵ مەدرید» ئاشکرای کردووە، پشکنینی هەردوو یاریزان «ئیسکۆ» و «ئالابا» ‏پۆزەتیڤن.‏ بەوەش هەردووکیان لە لیستی یاریزانەکانی «ڕیاڵ مەدرید» بۆ یارییەکەی ئەتلەتیک بلباو،  دوورخرانەوە.‏

جگە لەو دوو یاریزانە، پێشتر هەریەک لە یاریزانان «مارسیلۆ» و «ئاسینسیۆ» و «ڕۆدریگۆ» ‏تووشی کۆرۆنا ببوون.‏

بەرامبەر یانەی ئەتلەتیک بلباو، ١٠ یاریزانی «یانەی ڕیاڵ مەدرید» یاریی ناکەن، ئەوانیش، ‏بەیڵ، کارڤاخال، مۆدریچ، ڕۆدریگۆ، ئاسینسیۆ، لۆنین، مارسێلۆ، کاسیمێرۆ، ئیسکۆ و ‏ئالابا_ن.‏