وەرگیرانی پشکی یارییە جیھانییەکانی ئیسکەیت بە ھۆی وەرزشوانانی ئێرانییەوە
ئیسکەیت بازی ئێرانی بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئیسکەیتی ئێراندا پشکی بەشداری لە یارییە جیھانییەکانی دەست خست.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئێزان «ئیسنا» بە پێی ڕاگەیاندنی فیدراسیۆنی جیھانیی ئیسکەیت، «موحەممەد ساڵحی» پیاوی زێڕینی ئیسکەیتی خێرایی ئێران توانی مۆڵەتی بەشداری لە یارییە جیھانییەکانی ٢٠٢٢ی بیرمەنگام بە دەست بێنێ.
ناوبراو لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو لە کێبەرکێ جیھانییەکانی ئیسکەیتی خێرایی لە کۆلۆمبیا بەشداریی کرد بوو. ئەمڕۆ ھەینی فیدراسیۆنی جیھانیی ئیسکەیت پێڕستی ئەو وەرزشوانە ھەڵبژێردراوانەی بڵاو کردەوە کە بۆیان ھەیە پشکی ئامادە بوون لە یارییە جیھانییەکان وەرگرن کە ناوی «موحەممەد ساڵحی»ش لە نێو پێڕستەکەدا بەدی دەکرێت.
لە پێڕستەکەدا ١٦ کەس لە بواری ئیسکەیتی خێرایی کورتەمەودا بەشدارن. یارییە جیھانییەکانی بیرمەنگام تایبەتی وەرزشە نائۆلەمپیکییەکانە کە لە ٨ ھەتا ١١ی ژولای ٢٠٢٢ لە بیرمەنگامی ئەمریکادا بەڕێوە دەچێت.