کاراتەکای سنەیی پلەی دووهەمی پاڵەوانێتی پێشبڕکێکانی ئاسیای وەدەست هێنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i403876-کاراتەکای_سنەیی_پلەی_دووهەمی_پاڵەوانێتی_پێشبڕکێکانی_ئاسیای_وەدەست_هێنا
کەیوان بابان، کاراتەکای سنەیی لە ڕیزی هەڵبژاردەی نەتەوەیی کاراتەی ئێران پلەی دووهەمی پاڵەوانێتی بەشی کەمیتەی گرووپی پێشبڕکێکانی ئاسیا لە وڵاتی قەزاقستانی وەدەست هێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 25, 2021 04:12 Asia/Tehran
  • کاراتەکای سنەیی پلەی دووهەمی پاڵەوانێتی پێشبڕکێکانی ئاسیای وەدەست هێنا

کەیوان بابان، کاراتەکای سنەیی لە ڕیزی هەڵبژاردەی نەتەوەیی کاراتەی ئێران پلەی دووهەمی پاڵەوانێتی بەشی کەمیتەی گرووپی پێشبڕکێکانی ئاسیا لە وڵاتی قەزاقستانی وەدەست هێنا.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نگار حسێن، ڕاهێنەری سنەییش وەک ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئومێدی ئێران لە پێشبڕکێکانی 2021 ی پاڵەوانێتی ئاسیا بەشداری کرد و بە ڕێنوێنی ئەو ڕاهێنەرە هەڵبژاردەی ئێران لە بەشی کومیتە 2 زێڕ، یەک زیو و یەک بڕۆنزی وەدەست هێنا.

پێشبڕکێکانی کاراتای پاڵەوانێتی ئاسیای 2021 لە ئاستی تەمەنی تازەلاوان، ئومێد و گەورەساڵان لە ئاڵماتی قەزاقستان بەڕێوە چوو.