پێشبڕکێکانی تۆپی سەرمێزی تازەلاوان لە شاری سنە کۆتایی ھات
کانونی یهکهم 26, 2021 12:46 Asia/Tehran
بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و لاوانی پارێزگەی کوردستان گوتی : پێشبڕکێکانی تۆپی سەرمێزی تازەلاوان بە درەوشانەوەی پینگ پۆنگ بازانی کورد لە شاری سنە کۆتایی ھات .
حامید جەولایی رۆژی یەکشەممە لە وتووێژ لە گەڵ ئیرنادا گوتی : پێشبڕکێکانی سەر ئاستی ئێرانی تۆپی سەرمێزی تازە لاوانی ئێران رۆژی یەکشەممە بە دەستنێشانکردنی کەسانی سەرکەوتوو لە شاری سنە کۆتایی ھات .
گوتیشی : لەم پێشبڕکێیانەدا سامڕان کەریمی پینگ پۆنگ بازی ھەڵکەوتەی کوردستانی مەدالی زێڕی بەدەست ھێنا و بوو بە یەکەم .
جەولایی گوتیشی : پاکزاد رەەحیمیان پینگ پۆنگ بازی دیکەی کوردستانی لە ریزی تەمەنیی منداڵان ، بوو بەپاڵەوان .