«سەنز» بردنەوەیەکی دیکەی تۆمارکرد و فشاری خستووەتەسەر «واریەرز» (NBA)
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i404282-سەنز_بردنەوەیەکی_دیکەی_تۆمارکرد_و_فشاری_خستووەتەسەر_واریەرز_(nba)
لەچێوەی یارییەکانی هەفتەی ٣٨ی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا (NBA)، تیمی «فینێکس سەنز» بردنەوەیەکی دیکەی تۆمارکرد و لە لوتکەی ڕیزبەندیی کۆمەڵەی ڕۆژئاوا نزیک بووەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 05, 2022 11:24 Asia/Tehran
  • «سەنز» بردنەوەیەکی دیکەی تۆمارکرد و فشاری خستووەتەسەر «واریەرز» (NBA)

لەچێوەی یارییەکانی هەفتەی ٣٨ی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا (NBA)، تیمی «فینێکس سەنز» بردنەوەیەکی دیکەی تۆمارکرد و لە لوتکەی ڕیزبەندیی کۆمەڵەی ڕۆژئاوا نزیک بووەوە.

«فینێکس سەنز» لە دوایین ڕووبەڕووبوونەوەی بەرامبەر «نیو ئۆرلیانز پیلیکانز» بەئەنجامی (113-110) بردنەوەی تۆمارکرد، بەو بردنەوەیەش لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیی کۆمەڵەی ڕۆژرئاوا لە «گۆڵدن ستەیت واریەرز»ی یەکەمی ڕیزبەندی نزیک بووەوە.

لەلایەکی دیکەوە، تیمی «لۆس ئەنجلس لەیکەرز» بە ئەنجامی (122-114) بردنەوەی ژمارە (20)ی ئەم وەرزەی بەرامبەر «ساکرامینتۆ کینگز» تۆمارکرد.

ئەنجامەکانی دیکەش بەم جۆرە بوون:

کلیڤلاند کاڤالێرز 106-110 مێمفس گریزلیس

تۆرینتۆ ڕاپتۆرز 129-104 سان ئەنتۆنیۆ سپێرز

نیو یۆرک نیکس 104-94 ئیندیانا پیسەرز