وەرگێڕدرانی درێژترین ڕۆمانی فارسی بۆ سەر زمانی عەرەبی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i404493-وەرگێڕدرانی_درێژترین_ڕۆمانی_فارسی_بۆ_سەر_زمانی_عەرەبی
«کلیدەر» وەکو درێژترین ڕۆمانی فارسی و دووھەمین ڕۆمانی درێژی جیھان وەرگێڕدرایە سەر زمانی عەرەبی و چاپ و بڵاو کرایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 12, 2022 06:09 Asia/Tehran
  • وەرگێڕدرانی درێژترین ڕۆمانی فارسی بۆ سەر زمانی عەرەبی

«کلیدەر» وەکو درێژترین ڕۆمانی فارسی و دووھەمین ڕۆمانی درێژی جیھان وەرگێڕدرایە سەر زمانی عەرەبی و چاپ و بڵاو کرایەوە.

«موحەممەد عەلی ئازەرشەب» مامۆستای ھەڵکەوتەی ئێرانی لە زمان و وێژەی عەرەبی دا لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا وتی: لە وڵاتانی عەرەبی جۆرێک پێشوازی و سەرنجدانی ڕۆمانە ھاوچەرخە فارسییەکان بەدی دەکرێت و لەم ئاراستەیەدا «کلیدەر» بەرھەمی «مەحمودی دەوڵەت ئابادی» کرابە عەرەبی.

«کلیدەر» داستانێکی حەماسییە لە بارەی ژیانی لادێیی بنەماڵەیەکی کوردی کورمانجی ئێرانی کە لە گوندی «سەبزەوار» دەژین. داستان و ڕووداوەکانی ئەم کتێبە لە بەسەرھاتێکی ڕاستەقینەوە سەرچاوەی گرتووە.