«ھامبورگ» لە کۆپی وەلانانی ئاڵمانیا ھەمووانی توشی سەرسوڕمان کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i404721-ھامبورگ_لە_کۆپی_وەلانانی_ئاڵمانیا_ھەمووانی_توشی_سەرسوڕمان_کرد
تیپەکانی تۆپی پێی «ھامبورگ» و «کۆڵن» لە کۆپی وەلانانی ئاڵمانیا بە سەرکەوتنی «ھامبورگ» کە لە «بۆندیس لیگا»ی ٢ دایە، کۆتایی ھات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 19, 2022 12:03 Asia/Tehran
  • «ھامبورگ» لە کۆپی وەلانانی ئاڵمانیا ھەمووانی توشی سەرسوڕمان کرد

تیپەکانی تۆپی پێی «ھامبورگ» و «کۆڵن» لە کۆپی وەلانانی ئاڵمانیا بە سەرکەوتنی «ھامبورگ» کە لە «بۆندیس لیگا»ی ٢ دایە، کۆتایی ھات.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،ڕووبەڕوو بوونەوەی تیپەکانی تۆپی پێی «ھامبورگ»و «کۆڵن» شەوی چوارشەممە لە چوارچێوەی قۆناغی یەک شانزەھەمی کۆپی وەلانانی تۆپی پێی ئاڵمانیا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوەو لە ئەنجام دا «ھامبورگ» توانی لە وەشاندنی پناڵتی دا خەنیمەکەی ببەزێنێ و بۆ قۆناغی دواتر ھەڵکشێ.

ئەم کێبەرکێیە لە کاتی ئاسایی دا یەک یەک و بە یەکسانی کۆتایی ھات و لە کۆتایی دا ھامیورگییەکان توانییان لە وەشاندنی پێناڵتی و بە دەرەنجامی ٤ بە ٣ خەنیکی «بۆندێس لیگایی» خۆی وەلا بنێت.

ھامبورگ لە ئێستادا لە بۆندێس لیگای ٢ دایە، ئەم تیپە لە ڕووبەڕوو بوونەوەکانی پێشوو لە کۆپی وەلانان دا توانی بووی «نۆرێنبێرگ» و «ئاینتراخت برانشوایگ» لە بازنەی کێبەرکێکان بسڕێتەوە