پاڵەوانەتیی تەنیسۆرەکانی ئێران لە توری جیھانیی کیش
کانونی دوھەم 30, 2022 05:02 Asia/Tehran
تەنیسۆرەکانی ئێران لە بەشی دوو کەسیی توری جیھانیی ژێر 18 ساڵی کیش بوونە پاڵەوان .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا لە حەوتەی یەکەمی توری جیھانیی ژێر 18 ساڵ لە زەویەکانی ئۆلەمپیکی کیش ، تەنیسۆرەکان بۆ وەدەسھێنانی ناسناوی پاڵەوانەتیی رووبەڕووی یەک بوونەوە کە لە بەشی دوو کەسی دا لە تیمی کوڕان یونس تەلاوەر لە ئێران ، یاریزانانی تورکیای شکستدا و بە پاڵەوانەتی گەیشت .
لە یاری کۆتایی بەشی کچانی دوو کەسیش ، یاریزانانی بەلژیک و تونس توانیان سەرکەون و ببن بە دوھەم .
لەم دەورەیەدا 134 یاریزانی تەنیس لە وڵاتانی ئێران ، ئەمریکا ، پاکستان ، مالی ، تورکیا ، بەلژیک . ئیسپانیا ئامادەن و لە دووھەم تا نۆھەمی رێبەندان رووبەڕووی یەک بوونەوە .