دووھەمین سەرکەوتنی ئێران لە کێیەرکێی پاڵەوانەتیی بۆکسێنی ئاسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i405853-دووھەمین_سەرکەوتنی_ئێران_لە_کێیەرکێی_پاڵەوانەتیی_بۆکسێنی_ئاسیا
دووھەمین ڕۆژی کێبەرکێی پاڵەوانەتیی تازەلاوان و لاوانی ئاسیا بە سەرکەوتنی نوێنەری ئێران بەردەوام کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 04, 2022 13:29 Asia/Tehran
  • دووھەمین سەرکەوتنی ئێران لە کێیەرکێی پاڵەوانەتیی بۆکسێنی ئاسیا

دووھەمین ڕۆژی کێبەرکێی پاڵەوانەتیی تازەلاوان و لاوانی ئاسیا بە سەرکەوتنی نوێنەری ئێران بەردەوام کرا.

ڕۆژی پێنج شەممەو لە دووھەمین ڕۆژی کێبەرکێی بۆکسێنی تازەلاوان و لاوانی ئاسیا «نیما بەیگی» نوێنەری کێشی ٥٤ کیلۆگرامی تیپی لاوانی ئێران لە خولی یەکەم دا بۆ سکۆزای ئەلسود» لە فەلەستینەوە چووە مەیدان و خەنیمەکەی خۆی بەزاندو گەییشتە قۆناغی پێش کۆتایی.

«بەیگی» لەم قۆناغەدا ڕووبەڕووی «ساڵح عەبدوڵڵا» لە یەمەن دەبێتەوە.

«مەھدی کازمی» نوێنەری کێشی ٤٨ کیلۆگرامی تازەلاوانی ئێرانیش لە یەکەم ڕۆژی کێبەرکێکاندا توانی نوێنەری فیلیپین ببەزێنێ و بە قۆناغی پێش کۆتایی بگات.

وەرزشوانانی نیشتیمانیی بۆکسێنی ئێران بە حەوت نوێنەرەوە لە بەشی تازەلاوان و شەش وەرزشوان لە بەشی لاوان لە کێبەرکێکاندا بەشدارن.