بەشداریی سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی لە رێوڕەسمی ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i406280-بەشداریی_سەرکونسوڵی_ئێران_لە_سلێمانی_لە_رێوڕەسمی_ساڵیادی_کارەساتی_کیمیابارانی_هەڵەبجە
سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی لە رێوڕەسمی سی و چوارەمین ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە بەشداری کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 17, 2022 17:28 Asia/Tehran
  • بەشداریی سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی لە رێوڕەسمی ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە

سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی لە رێوڕەسمی سی و چوارەمین ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە بەشداری کرد.

«مەهدی شوشتەری» سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی ڕۆژی چوارشەمە ١٦ی ئازاری ٢٠٢٢ی زاینی لە سەردانێکیدا بۆ هەڵەبجە بەشداری کرد لە رێوڕەسمی سی و چوارەمین ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانی ئەو شارە لە لایەن ڕژێمە ڕوخاوەکەی سەددامی دیکتاتۆری پێشووی عێراق.

ئەم رێورەسمە بە ئامادەبوونی «ئازاد تۆفیق» پارێزگاری هەڵەبجەو ژمارەیەک لە بەرپرسانی پارێزگا و نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسیەکان و بەشێکی زۆر لە خەڵکی ئەو پارێزگایە بەڕێوەچوو.

سەرکونسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئامادەبوون لە مەزاری شەهیدان وخوێندنی فاتیحە یادی قوربانیانی ئەو کارەساتەی بەرز راگرت.