ئادار 17, 2022 23:08 Asia/Tehran
  • یەکسان ھاتنەوەی تیپەکانی ئیستیقلال و پێرسپۆلیس

نەوەدوھەشتەمین کێبەرکێی نێوان تیپەکانی ئیستیقلال و پێرسپۆلیس بە یەکسان کۆتایی پێ ھات.

نەوەدوھەشتەمین کێبەرکێی سەرنج ڕاکێشی نێوان تیپەکانی ئیستیقلال و پێرسپۆلیس ڕۆژی پێنج شەممە لە یاریگای ئازادی بە دەرەنجامی یەک بە یەک کۆتایی پێ ھات و بەم چەشنە ڕێگا بۆ پاڵەوانەتیی شین پۆشەکانی ئیستیقلال خۆش کرا.

نزیکەی ٢٠ ھەزار تەماشاوان بە ئامادە بوون لە یاریگای ئازادی ئەم کێبەرکێیەیان لە نزیکەوە سەیر کرد.

لە خولەکی ٤٠ی یارییەکەدا ئاراستەکردنێکی «ڕامین ڕەزائیان» بە زەیری سەر «عەلی نیعمەتی» بەرگریکاری پێشەنگی پێرسپۆلیس یەکەم گۆڵی یارییەکەی لێ کەوتەوە.

«ڕودی ژێستێد»یش لە خولەکی ٨١دا گۆڵی یەکسانی بۆ تیپەکەی ئیستیقلال تۆمار کرد.

ئیستیقلال کە ھێشتا لەم وەرزەدا شکستی نەھێناوە بەم یەکسانە ٥٥ خاڵی تۆمار کردووەو ئا بەمجۆرە ڕێگای گەییشتن بە پلەی پاڵەوانەتیی بۆ سانا بووەو پێرسپۆلیسیش بە ٤٩ خاڵ گەییشتووەو وادیارە ڕێگایەکی دژواری لە بەردەم دایە بۆ دووپات کردنەوەی پاڵەوانەتییەکانی.

ئەندامانی کادێری ھونەریی تیپی نیشتیمانیی ئێران بە ئامادە بوون لە یاریگای ئازادی ئەم کێبەرکێیەیان خستبووە ژێر چاودێرییەوە. «سەیید حەمید سەججادی» وەزیری وەرزش و لاوانیش لەو تەماشاوانە تایبەتییەی کێبەرکێکە بوو.

سەرپەیڤ