وەرزشوانێکی ئێرانی پلەی سێھەمی کێبەرکێی نێونەتەوەیی ئیسکیی سیربستانی مسۆگەر کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i406360-وەرزشوانێکی_ئێرانی_پلەی_سێھەمی_کێبەرکێی_نێونەتەوەیی_ئیسکیی_سیربستانی_مسۆگەر_کرد
لە یەکەم ڕۆژی کێبەرکێ نێونەتەوەییەکانی ئیسکیی سنۆبێرد «واتە ئیسکی بە سەر تەختەی پانەوە» لە سیربستان وەرزشوانێکی ئێرانی میدالیای برۆنزی بردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 20, 2022 10:55 Asia/Tehran
  • وەرزشوانێکی ئێرانی پلەی سێھەمی کێبەرکێی نێونەتەوەیی ئیسکیی سیربستانی مسۆگەر کرد

لە یەکەم ڕۆژی کێبەرکێ نێونەتەوەییەکانی ئیسکیی سنۆبێرد «واتە ئیسکی بە سەر تەختەی پانەوە» لە سیربستان وەرزشوانێکی ئێرانی میدالیای برۆنزی بردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کێبەرکێکانی نێونەتەوەیی ئیسکیی سنۆبێرد «واتە ئیسکی بە سەر تەختەی پانەوە»  لە دوێنێ شەممەوە لە سیربستان دەستی پێ کراوەو «ئەمیرعەلی باقڕزادە» وەرزشوانی ئێرانی توانی میدالیای برۆنز دەست بخات.

ئەم ململانێیە ئەمڕۆ بە بەرپا کردنی کێبەرکێی «سلوب ستایل»یش بەخردەوام دەکرێت.

«سلوب ستایل» وەرزشێکی زستانەیە کە تیای دا وەرزشوانانی ئیسکی یان سنۆپێرد ڕێگایەک بە لەمپەرەوە لەوانە لەمپەری تایبەتی بازدان دەپێون.