پێشوازیی گەرم و گوڕی جەماوەری ئیتالیا لە پیشانگای نیگارکێشانی ھونەرمەندانی ئێرانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i406436-پێشوازیی_گەرم_و_گوڕی_جەماوەری_ئیتالیا_لە_پیشانگای_نیگارکێشانی_ھونەرمەندانی_ئێرانی
پیشانگای نیگارکێشانی ھونەرمەندانی ئێرانی لە ئیتالیا لەژێر سەردێڕی « ئێرانی ھەزارویەک ڕەنگ» ڕۆژی دووشەممە لە کاتێکدا کۆتایی بەکاری خۆی ھێنا کە ئیتالییەکان بەگەرم و گوڕی پێشوازییان لێ کردبوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 23, 2022 01:16 Asia/Tehran
  • پێشوازیی گەرم و گوڕی جەماوەری ئیتالیا لە پیشانگای نیگارکێشانی ھونەرمەندانی ئێرانی

پیشانگای نیگارکێشانی ھونەرمەندانی ئێرانی لە ئیتالیا لەژێر سەردێڕی « ئێرانی ھەزارویەک ڕەنگ» ڕۆژی دووشەممە لە کاتێکدا کۆتایی بەکاری خۆی ھێنا کە ئیتالییەکان بەگەرم و گوڕی پێشوازییان لێ کردبوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، ئەم پیشانگایە بۆ ماوەی ٨ ڕۆژ لە شاری «ورونا» لە باکووری ئیتالیا بەرپا کرا.

لەم پیشانگایەدا، ١١٢ تابلۆی نیگاری کۆمەڵێک لە ھیونەرمەندانی ھاوچەرخی ئێران خرایە بەر دیدی گشتی .

بەرپا کرانی ئەم پیشانگایە بە بەشداریی ڕاوێژگەی کلتووریی ئێران لە ئیتالیا، سەرۆکی شارەوانیی «ورونا»، دامەزراوەی ڕۆشنبیری و ھونەریی «ئاسمان ھونەری ئاریانا»و دامەزراوەی ئیتالیایی _ئێرانی ناسراو بە «چیچە» ئەنجامی گرت.