کرانەوەی پیشانگای «مەلای جزیری» لە دیاربەکر
پێشانگای نائاسایی ئامرازه‌کانی «جزیری» که زانایه‌کی ئایینییه و به دامه‌زرێنه‌ری کۆنترۆڵناسی له‌قه‌ڵه‌م دراوه له‌لایه‌ن گه‌وره‌شاره‌وانیی دیاربه‌کری تورکیا له «که‌چی بورج‌و»ی سەربه قه‌زای سوور له پارێزگای دیاربه‌کر کرایه‌وه.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ھەواڵدەریی ئانادۆلو، «سوله‌یمان سۆیڵو» وه‌زیری ناوخۆی تورکیا به‌شداری له پێشانگای تایبەت بە ئامرازەکانی «مەلای جزیری» کرد پێشانگاکه تایبەتی پیشان درانی ئه‌و ئامرازانەیە که «مەلای جزیری» له سه‌ده‌ی ١٣دا به وێنه نه‌خشه‌ی بۆ کێشاون.
«سوله‌یمان سۆیڵو» له میانەی به‌شداریکردنی له پێشانگاکه رایگه‌یاند:تورکیا یه‌کێکه له‌و وڵاته ده‌گمه‌نانه‌ی هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ده‌کات بۆ کۆتایی هاتن (به جه‌نگی رووسیا و ئۆکراینا) و هێنانه‌دیی ئاشتی. چونکه ئاشتی و ئارامی بۆ داهاتووی مرۆڤه‌کان، هەروەها بۆ داکۆکیکردن له میراتی رابردوو گرنگه.
دوای پێشکه‌شکرانی گوتاره‌کانی هه‌ریه‌ک له وه‌زیری ناوخۆ، «سوله‌یمان سۆیڵو» و پارێزگاری دیاربه‌کر، «مونیر کاراڵ ئۆغڵو» قردێله‌ی پێشانگاکه‌یان بڕی.
له پێشانگاکه‌دا، ٢٥ نموونه‌ی وه‌ک "کاتژمێری ئاوی فیلی"، "میکانیزمی مار"، "ده‌ستشۆری خۆکاری منداڵان" و "ئامێری پشکنینی خوێن" که به ئیلهام وه‌رگرتن له بیرۆکه‌کانی جزیری دروستکراون نمایش ده‌کرێن.
هه‌روه‌ها یه‌که‌مین ئۆتۆمبێلی فڕین که له‌لایه‌ن کۆمپانیای بایراک پێش خراوه و یه‌که‌مین تاقیکردنه‌وه‌ی به سه‌رکه‌وتوویی له ١٥ی ئه‌یلوولی ٢٠٢٠ ئه‌نجام دراوه له پێشانگاکه‌دا نمایش ده‌کرێت.
جێگای ئاماژەیە لە پیشانگاکەدا ژماره‌یه‌ک به‌رپرسی حکومی و حزبیش به‌شدارییان کردووە.