هاوڕێ لەگەڵ هاوکارانی کەناڵی سەحەری کوردی لە ساڵی تازە
هاوکارانی زەحمەتکێش و هێژای نیوزروم و بەشی بەرنامەکانی کەناڵی سەحەری کوردی پیرۆزباییتان لێدەکەن بە بۆنەی هاتنی ساڵی تازە.
هەر بەو شێوە کە لە درێژەی ساڵانی ڕابردوو لەخزمەت ئێوەی هێژا بووین، ئەمساڵیش بە هەموو هێز وتواناوە وبەرنامەکانی جیاواز وسەرنجڕاکێش لە خزمەت ئێوە لاگرانی ئەمەگداری کەناڵی سەحەری کوردی داین.
یەک لە تایبەت مەندییەکانی کەناڵی سەحەری کوردی ئەمەیە ژمارێک لە هاوکاران پێکەوە خزمن وەک خوشک و برا(خاتووشایستە ئیبراهیمی و کاک ئازاد ئیبراهیمی) یان ژن و مێردن وەک(کاک برایم بریاجی و سورەیاخانمی مۆلانی، کاک جمشید موعینی فەرد و خاتوو ساڵینا سروش).
یان دایک و کورن وەک(خاتوو ئارەزوو زیرەک و ئیحسانی کوڕی) یان ئەوەی کە هەر لەکۆنەوە دایک و باوکی هاوکارانی ئێستا،پێکەوە هاوکار بوون وەکوو(مامۆستا حەسەن زیرەک و خاتوو میدیا زەندی دایک و باوکی خانمی زیرەک ) کە هاوکار بوون لەگەڵ خوا لیخۆشبوو مۆستا مەلا ساڵح ئیبراهیمی باوکی بەڕێزی خاتوو شایستە و کاک ئازاد.
دیسان دەبێ ئاماژەیش بکەین بە هاوکاربوونی باوکی ڕەحمەتی کاکە کاوەی کەمانگەر پور(خواڵێخۆشبوو مۆزەفەر کەمانگەر پور) دەرهێنەری رادیۆ کوردی تاران کە باوکی بەڕێزی لە ڕادیۆ کرماشان دا دەرهێنەر بوون وهاوکاری خاتوو میدیا زەندی.خانمی کەژاڵ ئیمامی ئەندازیاری دەنگ باوکی بەڕێزی کاک داریوش ئیمامییش لە کرماشان دەرهێنەر بوون و هاوکاری خاتوو میدیا و کاک مۆزەفەر .