چاندنی هەزار دار بەڕوو لە ناوچەی شاهۆ و کۆساڵان
نیسان 09, 2022 05:23 Asia/Tehran
فەرمانگەی پاراستنی ژینگەی سەوڵاوا بە مەبەستی گەشەی کولتوری نەمامچاندن و بووژانەوەی دارستانەکان هەزار نەمامی بەڕووی لە ناوچە پارێزراوەکانی شاهۆ و کۆساڵان چاند.
بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئومید میرانی بەرپرسی فێرکاریی فەرمانگەی پاراستنی ژینگەی سەوڵاوا لەم بارەوە وتی: بە مەبەستی بووژانەوەی دارستانەکان و پاراستنیان، بەرنامەی چاندنی هەزار داری بەڕوو لەم ناوچانە بەڕێوە چوو.
ئەو وتیشی: گەشەی فەرهەنگی دار چاندن کارێکی باش و هەرمانە و پێکهێنانی ژینگەی پاک، کەم بوونەوی پیسبوونی هەوای بەدواوە دەبێت و پێویستە هەمووان بۆ ئەم مەبەستە بۆ چاندنی دار لە وڵاتدا هەنگاو هەڵبگرین.
سەرپەیڤ