دەسپێکی حەوتەی 32 ی سوپەرلیگی تۆپی پێی تورکیا بە سەرکەوتنی بەشیکتاش
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i406944-دەسپێکی_حەوتەی_32_ی_سوپەرلیگی_تۆپی_پێی_تورکیا_بە_سەرکەوتنی_بەشیکتاش
حەوتەی سی و دوھەمی تۆپی پێی سوپەرلیگی تورکیا بە سەرکەوتنی یانەکانی بەشیکتاش ، فاتح کاراگمرگ و کایسری ئیسپۆر لە بەرامبەر خەنیمان دەسپێبوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 10, 2022 21:01 Asia/Tehran
  • دەسپێکی حەوتەی 32 ی سوپەرلیگی تۆپی پێی تورکیا بە سەرکەوتنی بەشیکتاش

حەوتەی سی و دوھەمی تۆپی پێی سوپەرلیگی تورکیا بە سەرکەوتنی یانەکانی بەشیکتاش ، فاتح کاراگمرگ و کایسری ئیسپۆر لە بەرامبەر خەنیمان دەسپێبوو .

لەم یاریانەدا یانەی بەشیکتاش توانی یانەی ئالانیا ئیسپۆر بە ئەنجامی چوار بە سفر ببەزێنێ . ھەروەھا یانەی کایسری ئیسپۆریش بە بردنەوە لە یانەی گۆزتەپە بە ئەنجامی دوو بە یەک بووبە 41 خاڵی و لە ریزی پازدەھەم دا مایەوە .

لە یانەی کایسری ئیسپۆردا سەید مەجید حسێنی یاریزانی نیشتمانیی ئێران تەواو یاری کرد . 

لە خشتەی سوپەر لیگی تورکیادا یانەی ترابوزان ئیسپۆر بە 71 خاڵ لە سەروودایە .