نیسان 13, 2022 15:23 Asia/Tehran
  • گەییشتنی تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی ئێران بە دواقۆناغی کێبەرکێکانی کۆپی گەلانی ئاسیا

تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی ئێران بە سەرکەوات بەسەر قڕقیزستان دا گەییشتە دواقۆتاغی کێبەرکێکانی کۆپی گەلانی ئاسیا.

تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی ئێران لە یاریی سێھەم لە قۆناغی بەرایی کۆپی گەلانی ئاسیا ٢٠٢٢ی کوێت لە ناوچەی ناوەندو باشووری ئاسیا لە ھۆڵی «گازپرۆم»ی شاری بیشکەک ڕووبەڕووی قڕقیزستانی میوانداری بووەوە لە ئەنجام دا تیپی نیشتیمانیی ئێران بە دەرەنجامی ٨ بە یەک قڕقیزستانی بەزاند.

تیپەکەی ئێران لە ڕوو یاریی پێشووی خۆی دا ماڵدیڤی بە دەرەنجامی ١٧ بە سیفرو تورکمەنستانی بە دەرەنجامی ٣ بە سیفر بەزاند بوو.

تیپی نیشتیمانیی ئێران لەم کێبەرکێیانەدا لەگەڵ تیپەکانی قڕقیزستان، تورکمەنستان و ماڵدیڤ دا ھاوگروپە، دوو تیپی ھەڵکەوتەی ئەم گروپە دەگەنە قۆناغی کۆتایی کۆپی گەلانی ئاسیا کە لە کوێت دا بەرپا دەکرێت.

دواقۆناغی کۆپی گەلانی ئاسیا سەرەتای پاییزی ئەمساڵ بە میوانداریی کوێت بەرپا دەکرێت.

سەرپەیڤ