جێژنی گەورەی رەمەزان لە گوندی جیهانیی پاڵەنگان بەڕێوە دەچێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i407530-جێژنی_گەورەی_رەمەزان_لە_گوندی_جیهانیی_پاڵەنگان_بەڕێوە_دەچێت
قایمقامی کامیاران رایگەیاند جێژنی گەورەی رەمەزان لە گوندی پاڵەنگان بەڕێوەدەچێت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 01, 2022 02:24 Asia/Tehran
  • جێژنی گەورەی رەمەزان لە گوندی جیهانیی پاڵەنگان بەڕێوە دەچێت

قایمقامی کامیاران رایگەیاند جێژنی گەورەی رەمەزان لە گوندی پاڵەنگان بەڕێوەدەچێت .

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود ئەلماسی لەم بارەوە وتی: ئەم جێژنە رۆژی چوارشەمە ١٤ی گوڵان بە پشتیوانیی میراتی جیهانی هەورامان بەڕێوە دەچێت.

ئەو وێڕای ئاماژە بە پتانسێلەکانی پاڵەنگان بۆ میوانداری کردنی ئەم ڕێوڕەسمە، وتی: ئەم جێژنە بە ئامادەبوونی چەندین گرووپی مۆسیقای کوردستان و کرماشان و بە دەفژەنین و تەموورە ژەنین و بە ئامانجی گەشەی گەشتیاری بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو ناساندنی پتانسێلەکانی ئەو ناوچەی لە  ئامانجەکانی دیکەی بەڕێوەچوونی ئەم جێژنە ناو برد و رایگەیاند: بە یارمەتی سەداوسیما و هەروەها میدیا ناوخۆیی و بیانییەکان هەوڵ ئەدەین ئەم جێژنە دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبێت.