17 مەدالیا بۆ وەرزشکارانی ئێران لە کاپی جیھانیی بولگاریا
May 02, 2022 10:50 Asia/Tehran
تیمی ھەڵبژاردەی ساواتەی ئێران توانی 17 مەدالیای زێڕ ، زیو و برۆنز لە پێشبڕکێکانی کاپی ئازادی جیھانیی بولگاریا بباتەوە .
ساواتە وەرزشێکی جەنگاوەریی بۆکسێنی دێرینی فەڕەنسەیە کە بە ناوی بۆکسی فەڕەنسی ، کیک بۆکسینگی فەڕەنسی یان فوت فایتینگی فەڕەنسی ش ناسراوە .
ئەم وەرزشە لە دەست و قاچ وەک چەکی خەبات سوود وەردەگرێ .
پێشبڕکێکانی کاپی ئازادی بولگاریا بە ئامادەبوونی وەرزشکاران لە وڵاتانی جیھان لەوان فەڕەنسە ، ئیتالیا ، کۆماری ئازەربایجان ، تورکیا ، ئۆزبەکستان ، سربستان ، ئێران و کامێرۆن و.. لە ریزەکانی تەمەنیی تازەلاوان ، لاوان و گەورەکان بەڕێوە چوو و وەرزشکارانی ئێرانی توانیان 6 مەدالی زێڕ ، 9 زیو و 2 برنز ببەنەوە .
لە کۆتایی دا ساحیل خوڕاسان نژاد لە کێشی ژێر 56 کیلۆ لە ئێرانەوە ناسناوی باشترین جەنگاوەری پێدرا .