تۆپی پێی حەوت کەسەی پاڵەوانەتیی جیھان، ئێران و ئەمریکا یەکسان ھاتنەوە
May 03, 2022 15:10 Asia/Tehran
تیپی نیشتیمانیی حەوت کەسەی ئێران لە یەکەم ڕووبەڕوو بوونەوەی خۆی دا لە کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی جیھان لە ئیسپانیا، لەگەڵ ئەمریکا کردی بە یەکسان.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی نیشتیمانیی حەوت کەسەی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لە یەکەم ڕووبەڕوو بوونەوەی لە وەرزشگای «سالۆ»ی ئیسپانیا بۆ ئەمریکا چووە مەیدانەوە کە ئەم ململانێیەش بە دەرەنجامی دوو بە دوو کۆتایی پێ ھات.
«عەبباس تۆرابی» لە خولەکەکانی ١٢ و ٥٨ گۆڵەکانی ئێرانی تۆمار کرد.
یاریزانانی تیپی نیشتیمانیی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە دووھەمین دیداری ڕووبەڕووی ئیسپانیا دەبنەوە.
سەرپەیڤ