پاڵەوانەتیی تیپی نیشتیمانیی جۆدۆی ئێران لە جامی ئاشتی و دۆستایەتیی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i407869-پاڵەوانەتیی_تیپی_نیشتیمانیی_جۆدۆی_ئێران_لە_جامی_ئاشتی_و_دۆستایەتیی_عێراق
تیپی نیشتیمانیی جۆدۆی ئێران لە کێبەرکێی نێونەتەوەیی جامی ئاشتی و دۆستایەتیی عێراق پلەی پاڵەوانەتیی مسۆگەر کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 13, 2022 04:58 Asia/Tehran
  • پاڵەوانەتیی تیپی نیشتیمانیی جۆدۆی ئێران لە جامی ئاشتی و دۆستایەتیی عێراق

تیپی نیشتیمانیی جۆدۆی ئێران لە کێبەرکێی نێونەتەوەیی جامی ئاشتی و دۆستایەتیی عێراق پلەی پاڵەوانەتیی مسۆگەر کرد.

کێبەرکێی نێونەتەوەیی جامی ئاشتی و دۆستایەتیی عێراق بە ئامادە بوونی تیپە نیشتیمانیەکانی جۆدۆی وڵاتانی ئێیران، عێراق، مەغریب، تونس، توکیا، ئۆردۆن، کوێت، سوریاو لیبی لە بەغدا بەرپا کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، تیپی نیشتیمانیی جۆدۆی ئێران لە کێبەرکێی نێونەتەوەیی جامی ئاشتی و دۆستایەتیی عێراق لە قۆناغی کۆتایی ملنلانێی نێوان تیپەکان وێڕای شکست پێ ھێنانی تیپە میواندارەکەی جامی پاڵەوانەتیی بەرز کردەوە.

ئاھەنگی میدالیا بەخشینی ئەم کێبەرکێیانە بە ئامادە بوونی وەزیری وەرزش ، سەرۆکی لێژنەی نیشتیمانیی ئۆلەمپیک، سەرۆکی فیدراسیۆنی جۆدۆی عێراق و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی لەشکری و دەوڵەتیی ئەم وڵاتە بەرپا کرا.

بە کۆتایی ھاتنی ئەم کێبەرکێیانە وڵاتانی بەشداری کێبەرکێکان لە ١٣ ھەتا ٢٠ی مای ئۆردوی ھاوبەشیان دەبێت.