پەیامی بەهرام ڕادان ئەکتەری ناوداری ئێرانی بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان
بەهرام ڕادان بەرهەمهێنەر و ئەکتەری فیلمی «پشیلە ڕەش» بەبۆنەی نمایشی گشتیی فیلمەکەیەوە لە سینەماکانی شاری سلێمانی، هەولێر و دهۆک؛ پەیامێکی ڤیدیۆیی ئاراستەی خەڵکی هەرێمی کوردستان کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوبراو لە پەیامەکەیدا دەڵێت:
سڵاو بۆ هەموو خەڵکی کوردستانی عێراق
فیلمی «پشیلە ڕەش» بە ژێرنووسی کوردی لەم هەفتەدا لە سینەماکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک نمایش دەکرێت و ئێمەیش هەوڵ دەدەین لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەکتەران و بەرهەمهێنەرانی فیلمەکە سەردانی کوردستان بکەین و ببینە میوانتان. هیوادرام کە ئەمەش ڕووبدات و لە نزیکەوە بتانبینم. هیوادارم چاو لە فیلمەگە بکەن و بە دڵتان بێت.
شایانی باسە فیلمی سینەمایی 'پشیلە رەش - The Black Cat' لە دەرهێنانی کەریم ئەمینی، لە بەرهەمهێنانی بەهرام رادان ئەستێرەی سینەمای ئێران و بە رۆڵبینینی ژمارەیەک لە ئەکتەرە ناسراوەکانی سینەمای ئێران، لەوانە: بەهرام رادان، تەڕلان پەروانە، حوسێن پوورکەریمی، کیا روکنی، بەهارە کیان ئەفشار، عەلیڕەزا ئوستادی، پەیام ئەحمەدی نیا، ئازادە سەدیری، بێهرووز قادری، ستایش رەجایی نیا، ئارەزوو نەبووەت و بە ئامادەبوونی رەزا یەزدانی، ئیحسان کەرەمی، عەلی ئۆوجی، نیگار شیرازی و گرووپی میوزیکی 'سوێن' لە سینەمای شارە جۆراوجۆرەکانی هەرێمی کوردستان پێشاندەدرێت.
نمایشی گشتیی 'پشیلە رەش' بە بەرپرسیاریەتی محەممەد تۆریوەریان لە 30-5-2022 لە سینەما سالم لە سلێمانی، 2-6-2022 لە سینەمای ئێمپایەر لە هەولێر دەست پێدەکات، دواتریش لە دهۆک نمایش دەکرێت .