ئەنجامی یەکسانی کێبەرکێی نێوان فەرەنساو کۆرۆڤاسی
حوزهیران 07, 2022 05:04 Asia/Tehran
یاریی حەوتەی دووھەمی لیگی پاڵەوانانی ئەورووپاو کێبەرکێی نێوان پاڵەوان و جێگری پاڵەوانی مۆندیاڵی جیهانی ٢٠١٨ بە بێ هیچ سەرکەوتوو کۆتایی پێ ھات.
حەوتەی دووھەمی ڕکابەرایەتیی لیگی گەلانی ئەوروپا شەوی ڕابردوو بە بەڕێوەچوونی شەش یاری بەردەوام کرا.
لە گرینگترینی ئەو ڕکابەرایەتییانەدا لە گرووپی یەکەمی تیمی هەڵبژاردەی فوتباڵی کۆرۆڤاسی لە یارییەکدا لە یاریگاکەی خۆی واتە «پولیجود ئشپیلت» چووە یاری لەگەڵ فەرەنسا کە ئەو یارییە بە ئەنجامی یەک یەک کۆتایی هات.
یاریی نێوان پاڵەوان و جێگری پاڵەوانی مۆندیاڵی جیهانیی ٢٠١٨ی ڕووسیایش لە چەشنی خۆیدا گەلێک سەرنج ڕاکێش بوو. لەو یارییەدا فەرەنسا بە ئەنجامی ٤ بە ٢ لە کۆرۆڤاسی بردبوویەوە و هەر لەبەر ئەوە یاریزانانی دالیچ هەوڵیان دا قەرەبووی ئەو یارییە بکەنەوە.