ناردرانی ٦ تیپی وەرزشە تۆپییەکان بۆ یارییەکانی وڵاتانی ئیسلامی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i408776-ناردرانی_٦_تیپی_وەرزشە_تۆپییەکان_بۆ_یارییەکانی_وڵاتانی_ئیسلامی
٦ تیپی وەرزشە تۆپییەکانی ئێران مۆڵەتی بەشداری لە یارییەکانی وڵاتانی ئیسلامی لە تورکیایان وەرگرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 14, 2022 06:53 Asia/Tehran
  • ناردرانی ٦ تیپی وەرزشە تۆپییەکان بۆ یارییەکانی وڵاتانی ئیسلامی

٦ تیپی وەرزشە تۆپییەکانی ئێران مۆڵەتی بەشداری لە یارییەکانی وڵاتانی ئیسلامی لە تورکیایان وەرگرت.

یارییەکانی وڵاتانی ئیسلامی، گەلاوێژی ئەمساڵ لە قونیەی تورکیا بەرپا دەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، بە پێی ڕاگەیاندنی بنکەی بەرپاکردنی پێنجەمین خولی یارییەکانی ھاوپشتیی وڵاتانی ئیسلامیی قونیە ٢٠٢١، ئەو وڵاتانەی کە مافی بەشداری لە بوارەکانی تۆپی دەست، باسکە، باڵە و تۆپی پێیان ھەیە، دیاری کران.

بەم پێیە تیپە نیشتیمانییەکانی ئێران لە بەشی پیاوان لە بوارەکانی تۆپی پێ، تۆپی دەست و باڵەو باسکەی سێ کەسە لەم کێبەرکێیانەدا بەشدارن و لە بەشی ئافرەتان لە بوارەکانی باڵەو باسکەی سێ کەسە خەریکی کێبەرکێ دەبن لەگەڵ خەنیمەکانیان دا.

پشک ھاویشتنی وەرزشە بە کۆمەڵەکان لە ١٢ی پوشپەڕەوە ئەنجام دەگرێت.