یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ناوی شارەکانی میوانداریی مۆندیاڵی 2026ی ڕاگەیاند
حوزهیران 18, 2022 12:45 Asia/Tehran
یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ناوی شارەکانی میوانداری مۆندیاڵی 2026ی ڕاگەیاند، کە بۆ یەکەمجار لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا 3 وڵات میوانداریی دەکەن، کە تیایدا ژمارەی تیپی بەشداربوو بۆ 48 هەڵبژاردە زیاد دەکات.
یارییەکانی مۆندیالی 2026 لە ئەتلەنتا، بۆستن، دالاس، هیوستن، کانساس سیتی، لۆس ئەنجلۆس، میامی، نیویۆرک، نیوجرسی، فیلادلفیا، سانفرانسیسکۆ، سیاتڵ، گوادالاخارا، مەکسیکۆ سیتی، مۆنتەری، تۆرۆنتۆ و ڤانکۆڤەر بەڕێوەدەچێت.