نوێنەری بۆکان داوای کرد خەڵاتی مۆسیقای حەسەن زیرەک دیاری بکرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i408902-نوێنەری_بۆکان_داوای_کرد_خەڵاتی_مۆسیقای_حەسەن_زیرەک_دیاری_بکرێت
نوێنەری شاری بۆکان لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی داوای دیاریکردنی خەڵاتی مۆسیقای "حەسەن زیرەک"ی کرد و وتی: "بە دیاریکردنی ئەم خەڵاتە، پێویستە هەموو ساڵێک لە جڤینێک دا ئەو هونەرمەندانەی خزمەت بە مۆسیقا دەکەن، رێزیان لێ بگیردرێ ".
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 18, 2022 13:36 Asia/Tehran
  • نوێنەری بۆکان داوای کرد خەڵاتی مۆسیقای حەسەن زیرەک دیاری بکرێت

نوێنەری شاری بۆکان لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی داوای دیاریکردنی خەڵاتی مۆسیقای "حەسەن زیرەک"ی کرد و وتی: "بە دیاریکردنی ئەم خەڵاتە، پێویستە هەموو ساڵێک لە جڤینێک دا ئەو هونەرمەندانەی خزمەت بە مۆسیقا دەکەن، رێزیان لێ بگیردرێ ".

 

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، ئەنوەر حەبیب زادە، ئەمڕۆ شەممە، لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی پێشانگای خشتی جامداری 2800 ساڵەی قەڵایچی بۆکان ئەم پێشنیارەی خستەڕوو .

مامۆستا حەسەن زیرەک لە ٨ی سەرماوەزی ساڵی 1300 ی هەتاوی ( 1921) لە گوندی "هەرمیلە"ی شاری بوکان لەدایکبووە. ئەم مامۆستا ناوازەیەی مۆسیقای کوردی کە پێی دەوترێت "بولبولی کوردستان"،  خاوەنی دەنگێکی ئەفسوناوی و ئەفسانەیی بووە.

لە بولبولی کوردستانەوە زیاتر لە هەزار و 500 گۆرانی  بە یادگارماوە.

لە ساڵی 1971 بەهۆی شێرپەنجەی جگەرەوە لە نەخۆشخانەی بۆکان  خەوێندراوە، دوای ساڵێک لە 5ی پوشپەڕی 1972 لە تەمەنی 53 ساڵیدا لە زێدی خۆی کۆچی دوایی کرد و لە گردی ناڵەشکێنە بە خاکی نیشتمان سپێردرا.