گرووپی هەڵپەڕکێی "دیلانی ورمێ" لە ئیسپانیا پلەی دووهەمی وەدەست هێنا
گرووپی فەرهەنگی و هونەریی "دیلانی ورمێ" لە فێستیڤاڵی فۆلکۆری "بارسێلۆن" ی ئیسپانیا لە نێو 18 گرووپ دا، توانی پلەی دووهەم و دیپلۆمای شانازی وەربگرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فێستیڤاڵی فۆلکلۆریی " sea sun" لە بارسێلۆنی ئیسپانیا بەڕێوە چوو و گرووپی فەرهەنگی و هونەریی دیلانی ورمێ توانی لە نێو 18 گرووپ دا، پلەی دووهەم و دیپلۆمی شانازی فێستیڤاڵەکە وەربگرێت.
گرووپی فەرهەنگی و هونەریی دیلانی ورمێ هاوینی ساڵی ڕابردووش توانی دوو پلەی یەکەمی فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی هەڵپەڕکێی فۆلکلۆر و مۆسیقا لە ئەمریکا و ئۆسترالیا وەدەست بهێنێت.
فێستیڤاڵی مەیامی ئەمریکا لەژێر ناوی "دڵبەریی ئەمریکی" و فێستیڤاڵی ئۆسترالیا کە لە سیدنی بەڕێوە چوو لە ژیر ناوی "لە ژێر ئاسمانی ئۆسترالیا" بوو و لە هەر دوو فێستیاڤڵەکەدا گرووپی فەرهەنگی و هونەریی دیلانی ورمێ پلەی یەکەمی لە بەشی هەڵپەڕکێی فۆلکلۆر و مۆسیقا وەدەست هێنا.