زۆرانبازی کورد، لەگەڵ هەڵبژاردەی نەتەوەیی زۆرانی ئازاد چووە بەحرەین
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i409455-زۆرانبازی_کورد_لەگەڵ_هەڵبژاردەی_نەتەوەیی_زۆرانی_ئازاد_چووە_بەحرەین
سەرۆکی لیژنەی زۆرانی کوردستان وتی: محەمەد موبین عەزیمی زۆرانبازی گەنجی کوردستانی بۆ بەشداری لە کێبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی ئاسیا بەرەو بەحرەین کەوتەڕێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 09, 2022 11:20 Asia/Tehran
  • زۆرانبازی کورد، لەگەڵ هەڵبژاردەی نەتەوەیی زۆرانی ئازاد چووە بەحرەین

سەرۆکی لیژنەی زۆرانی کوردستان وتی: محەمەد موبین عەزیمی زۆرانبازی گەنجی کوردستانی بۆ بەشداری لە کێبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی ئاسیا بەرەو بەحرەین کەوتەڕێ.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەمشید خێرئابادی ڕایگەیاند: هەڵبژاردەی نەتەوەیی زۆرانی ئازادی گەنجانی ئێران بۆ بەشداری لە کێبڕکێکانی ئازادی پاڵەوانێتی گەنجانی ئاسیا بەرەو مەنامەی پایتەختی بەحرەین کەوتەڕێ.

ناوبراو گوتیشی: محەمەد موبین عەزیمی زۆرانبازی دواڕۆژگەشی کوردستانیش لەگەڵ ئەندامانی دیکەی هەڵبژاردەی نەتەوەیی چووەتە ئەو کێبڕکێیانە.

خەیرئابادی ڕایگەیاند: کێبڕکێکانی زۆرانی پاڵەوانێتی گەنجانی ئاسیا لە ڕۆژانی 18 و 19 ی پووشپەڕ بە میونداری شاری مەنامە بەڕێوە دەچێت.