ئاهەنگی تابلۆکوتانی " کرماشان ، جیهانشاری داهێنەری خۆراک "
تهمووز 09, 2022 15:38 Asia/Tehran
ئاهەنگی تابلۆ لێدانی " کرماشان ، جیهانشاری داهێنەری خۆراک " ، بە ئامادەبوونی نوێنەری رێکخراوی یونسکۆ ، دوانیوەڕۆی رۆژی هەینی بەڕێوەچوو .
نوسینگەی یونسکۆ لە پاریس رۆژی دوشەممە نۆی نوامبر ، 49 شاری جیهانی وەک شاری داهێنەری خۆراک هەڵبژارد کە کرماشانیش وەک تاکە شاری ئێران لەم لیستەدا بوو .
پارێزگەی کرماشان بە نزیکەی 80 جۆر خۆراک ، 11 جۆر نان، 20 جۆرە شیرینی و نێوان ژەمی تایبەت بە خۆی پتانسێلی زۆر باڵای لە بواری حۆراک و خواردندا هەیە .
خۆراکی وەکوو رۆنی کرماشانی ، نان برینجی ، کاک ، شلەی خەلال ، و دەندە کەواو لە خواردنەکانی کرماشانن .