زۆرانبازی کوردستانی بانگهێشتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران کرا
سەرۆکی لێژنەی زۆرانی کوردستان راگەیاند کردنی زۆرانبازی گەنجی کوردستانی بۆ ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی بانگێشت کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەمشید خەیرئابادی ڕایگەیاند: محەمەد موبین عەزیمی زۆرانباری ناسراوی کوردستان لەسەر بانگهێستی کادیری تەکنیکی فیدراسیۆن بانگهێشتی یەکەم قۆناغی ئوردووی ئامادەیی هەڵبژاردەی نەتەوەیی زۆرانی ئازادی گەنجان کرا.
ناوبراو گوتیشی: ئەم قۆناغە لە ڕاهێنانەکانی زۆرانی ئازادی گەنجان بە ئامادە بوونی 20 زۆرانباز لە پارێزگاکانی سەرتاسەری ئێرانەوە لە ئەمڕۆ شەممە 25 ی پووشپەڕەوە بە میوانداریی تاران و لە شوێنی کەمپی هەڵبژاردە نەتەوەییەکانی زۆرانی کۆمەڵەی وەرزشیی ئازادیی دەست پێدەکات و تا 5 ی گەلاوێژ درێژەی دەبێت.
خەیر ئابادی ڕایگەیاند: هەڵبژاردەی نەتەوەیی زۆرانی ئازاد و فەرەنگی گەنجانی ئێران بۆ بەشداری لە کێبڕکێیە جیهانییەکانی بولگاریا ئامادە دەبن.