هاتنی سێهەمین گەشتی نێودەوڵەتی ماتۆڕسکیل بۆ ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i409703-هاتنی_سێهەمین_گەشتی_نێودەوڵەتی_ماتۆڕسکیل_بۆ_ئێران
گەشتیاران لە فەرەنسا و سویسرا و مۆناکۆوە هاتنە ناو ئێران و لە قالبی گەشتێکی نێودەوڵەتی گەشتیاری ماتۆڕسکیل کە لەلایەن ناوەندی گەشتیاری و ماتۆڕسکیلەوە ڕێکخرابوو، سەردانی شوێنە سەرنجڕاکێشەکانی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئێرانیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 17, 2022 12:02 Asia/Tehran
  • هاتنی سێهەمین گەشتی نێودەوڵەتی ماتۆڕسکیل بۆ ئێران

گەشتیاران لە فەرەنسا و سویسرا و مۆناکۆوە هاتنە ناو ئێران و لە قالبی گەشتێکی نێودەوڵەتی گەشتیاری ماتۆڕسکیل کە لەلایەن ناوەندی گەشتیاری و ماتۆڕسکیلەوە ڕێکخرابوو، سەردانی شوێنە سەرنجڕاکێشەکانی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئێرانیان کرد.

 

بەپێی راپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی ناوەندی گەشتوگوزار و ماتۆڕسواریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەم گرووپە لە ١٤ کەس پێکهاتووە، لە رێگەی سنووری هاوبەشی ئێران و تورکمەنستانەوە، بە دە ماتۆڕسکیڵی سەفەر لە سێ وڵاتی ئەوروپیەوە چوونەتە پارێزگای خوراسانی باکوورلە رۆژهەڵاتی ئێران.
گەشتیارانی ماتۆڕسکیل دوای تێپەڕبوون بە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ئێران، سەردانی شوێنە سەرنجڕاکێشەکانی سەر رێگاکەیان کرد، لەوانە پارێزگای خوراسانی باشوور، ناوچەی تەبەس، پارێزگاکانی کرمان و زاهیدان.
ئەمە سێیەم گروپی گەشتیارانی ماتۆڕسکیلە کە ئەمساڵ بە هەوڵی ناوەندی گەشتوگوزار و ماتۆڕسکیل بە مەبەستی ناساندنی شوێنە سەرنجڕاکێشەکانی ئێران دێنە ناو ئێرانەوە.
ئەم گرووپە دوای مانەوە و گەشتکردن لە پارێزگاکانی ئاماژەپێکراو و ئاشنابوون بە فەرهەنگ و شارستانییەتی ئەو ناوچانە لە ڕێگای سنووری میرجاوە ئێرانیان بەجێ هێشت.