تیمی ئۆڵۆمپیادی زیندەوەرناسیی ئێران پلەی یەکەمی لە جیهاندا بەدەستھێنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i409726-تیمی_ئۆڵۆمپیادی_زیندەوەرناسیی_ئێران_پلەی_یەکەمی_لە_جیهاندا_بەدەستھێنا
تیمی ئۆڵۆمپیادی نیشتمانی بایۆلۆجی ئێران لە سی و سێهەمین ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی بایۆلۆجیدا پلەی یەکەمی جیهانی بەدەستهێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 18, 2022 10:44 Asia/Tehran
  •  تیمی ئۆڵۆمپیادی زیندەوەرناسیی  ئێران پلەی یەکەمی لە جیهاندا بەدەستھێنا

تیمی ئۆڵۆمپیادی نیشتمانی بایۆلۆجی ئێران لە سی و سێهەمین ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی بایۆلۆجیدا پلەی یەکەمی جیهانی بەدەستهێنا.

 

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ئیرنا، مێهدی ئەفشاری، ئەمیررەزا زەینالی، محەممەد ئەمین کایانی و محەممەد مێهدی ڕەحیمپوور ئەندامی تیمی چوار کەسی ئێرانی لەم پێشبڕکێ زانستییەدا بوون کە چوار میدالیای زێڕیان بەدەستهێنا و پلەی یەکەمی جیهانیان بەدەستهێنا.

ئەمساڵ ئۆڵۆمپیادی جیهانیی بایۆلۆجی ٢٠٢٢ لەلایەن ئەرمەنستان میوانداری کرا و ٦٥ وڵات بەشدارییان تێدا کرد و ئێران و ڕووسیا بە هاوبەشی لە پلەی یەکەم دا بوون.