سەرکەوتنی هەڵبژاردەی تۆپی دەستیی ئێران لە پاڵەوانێتی ئاسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i409830-سەرکەوتنی_هەڵبژاردەی_تۆپی_دەستیی_ئێران_لە_پاڵەوانێتی_ئاسیا
یاریزانە لاوەکانی تۆپی دەستی ئێران یەکەم سەرکەوتنیان لە پاڵەوانێتی ئاسیا بەرامبەر پاکستان بەدەستهێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 23, 2022 02:45 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی هەڵبژاردەی تۆپی دەستیی ئێران لە پاڵەوانێتی ئاسیا

یاریزانە لاوەکانی تۆپی دەستی ئێران یەکەم سەرکەوتنیان لە پاڵەوانێتی ئاسیا بەرامبەر پاکستان بەدەستهێنا.

 

 

17هەمین خولی پاڵەوانێتی تۆپی دەستی کوڕانی ئاسیا لە 15 تا 24ی تەمموز بەڕێوەدەچێت کە بەحرەین میوانداری دەکات.

 

لەم پاڵەوانێتییەدا سێ پشکی جیهانی دابەش دەکرێت.

تیپەکانی ئێران، کۆریا، سعوودیە، کوێت، بەحرەین، ژاپۆن، هیندستان و پاکستان لەم پاڵەوانێتییەدا ئامادەن.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سەداوسیما، لە چوارچێوەی پێشبڕکێی تۆپی دەستی پاڵەوانێتی لاوانی ئاسیا کە لە لایەن بەحرەین بەڕێوە دەچێت، هەڵبژاردەی ئێران ڕۆژی هەینی یەکەم یاری خۆی بەرامبەر پاکستان ئەنجامدا.

لەم یارییەدا شاگردانی نیکۆلێنکۆ بە ئەنجامی 37 بەرامبەر بە 19 گۆڵ بەرامبەر بە ڕکابەریان بردەوە.

ئەمە یەکەم باڵادەستی تیپی تۆپی دەستی کوڕانی ئێران بوو لەم پاڵەوانێتییەدا.