درەوشانەوەی یاریزانی تۆپی پێی ئێران لە سوپەر جامی پورتوگال
تهمووز 31, 2022 11:46 Asia/Tehran
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی پورتوگال بە درەوشانەوەی مێهدی تارومی هێرشبەری ئێرانی توانی جامی سوپەری پورتوگال بباتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە یاریی جامی سوپەری تۆپی پێی پورتوگال هەڵبژاردەکانی تۆپی پێی پۆرتۆ و تۆندیلا رووبەڕووی یەک بوونەوە و لە کۆتاییدا پۆرتۆ توانی بە ئەنجامی ٣-٠ و بە درەوشانەوەی مێهدی تارومی لە ڕکابەرەکەی بباتەوە و ببێ بە پاڵەوانی جامی سوپەر.
لەم یارییەدا مێهدی تارومی دوو گۆڵی تۆمارکرد.
ئەمە یەکەم پاڵەوانێتی تارومی بوو لەگەڵ تیپەکەی لە وەرزی نوێدا.
هێرشبەرە ئێرانییەکەی یانەی پۆرتۆ پێشتر لە وەرزی ڕابردوودا پاڵەوانیی خولەکە و جامی کۆتاییشی بە دەستھێنا .