کچانی تەکواندۆی ئێران بوونە پاڵەوانی جیهان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i410075-کچانی_تەکواندۆی_ئێران_بوونە_پاڵەوانی_جیهان
تیمی کچانی ئێران لە پێنجەمین پاڵەوانێتی جیهانیی تەکواندۆی لاوان بە بردنەوەی ٤ میدالیای زێڕ، ١ زیو و ١ برۆنز پلەی پاڵەوانێتی بەدەستهێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 01, 2022 01:45 Asia/Tehran
  • کچانی تەکواندۆی ئێران بوونە پاڵەوانی جیهان

تیمی کچانی ئێران لە پێنجەمین پاڵەوانێتی جیهانیی تەکواندۆی لاوان بە بردنەوەی ٤ میدالیای زێڕ، ١ زیو و ١ برۆنز پلەی پاڵەوانێتی بەدەستهێنا.

 

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە پێنجەمین خولی پاڵەوانێتی جیهانی تەکواندۆی لاوان کە لە شاری سۆفیای بولگاریا بەڕێوەدەچێت، هەڵبژاردەی کچانی ئێران چوار میدالیای زێڕ و یەک میدالیای زیو و یەک میدالیای برۆنزی بەدەستهێنا.
"باران جەمال لیڤانی"، "ساینا عەلی پوور"، "پەرنیان نووری" و "حەنا زەرین کەمەر" 4 میدالیای زێڕ، "پەرنیان ساکی" میدالیای زیو و "فاتمە باقرزادە"ش میدالیای برۆنزی بەدەستهێنا.
پێنجەمین خولی پاڵەوانێتی جیهانی تەکواندۆی لاوان بە بەشداری ٦٦٩ یاریزانی تەکواندۆ لە زیاتر لە ٩٠ وڵاتەوە لە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی تەمموز بە میوانداریی سۆفیا پایتەختی بولگاریا دەستی پێکرد.