سەرکەوتنی بەنرخی هەڵبژاردەی شەترەنجی پیاوانی ئێران بەرامبەر فەرەنسا لە ئۆڵۆمپیادی جیهانی
ئاب 07, 2022 07:56 Asia/Tehran
هەڵبژاردەی شەترەنجی پیاوانی ئێران بە بردنەوەی بەرامبەر فەرەنسا سەرکەوتنی بۆ پلەی پێنجەمی ئۆڵۆمپیادی جیهانی بەدەستهێنا.
هەڵبژاردەی نەتەوەیی شەترەنجی ژنان و پیاوانی ئێران کە لە ٤٤هەمین خولی ئۆڵۆمپیادی شەترەنجی جیهانی لە شاری چێنای هیند بەشداری کردبوو، لە هەشتەمین خولی ئەم پاڵەوانێتییەدا ڕووبەڕووی ڕکابەرەکانیان بووەوە.
بە وتەی ئیسنا، هەڵبژاردەی پیاوانی ئێران ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی بەهێزی فەرەنسا بووەتەوە و توانیویەتی لە یارییەکی گرینگ دا بە ئەنجامی ٥.٢ بۆ ١.٥ سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.
شەترەنجی پیاوانی ئێران بەم سەرکەوتنە گەیشتە پلەی پێنجەمی ئەم پێشبڕکێیە.
لە بەشی ئافرەتانیشدا تیمی شەترەنجی ئێران بەرامبەر بەریتانیا دۆڕا.
لە بەشی ئافرەتانیش دا شەترەنجی ئێران لە پلەی 35ی ئۆڵۆمپیادی جیهانیدایە و تیمی شەترەنجی هیندستان پێشەنگی ئەم پێشبڕکێیانەیە.