درەوشانەوەی ئێران لە ئولەمپیادە زانستییەکانی جیھان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i410638-درەوشانەوەی_ئێران_لە_ئولەمپیادە_زانستییەکانی_جیھان
سەرۆکی ڕێکخراوی نیشتمانی بۆ گەشەپێدانی بەهرە درەوشاوەکانی ئێران وتی: قوتابیانی ئێران ئەمساڵ لە ئولەمپیادە زانستییەکانی جیھان دا توانییان ٢٠ میدالیای زێڕ، ٩ زیوو ٣ برۆنز وەربگرن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 23, 2022 05:00 Asia/Tehran
  • درەوشانەوەی ئێران لە ئولەمپیادە زانستییەکانی جیھان

سەرۆکی ڕێکخراوی نیشتمانی بۆ گەشەپێدانی بەهرە درەوشاوەکانی ئێران وتی: قوتابیانی ئێران ئەمساڵ لە ئولەمپیادە زانستییەکانی جیھان دا توانییان ٢٠ میدالیای زێڕ، ٩ زیوو ٣ برۆنز وەربگرن.

«ئیلھام یاوەری» سەرۆکی ڕێکخراوی نیشتمانی بۆ گەشەپێدانی بەهرە درەوشاوەکانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی فارس، وێڕای ئاماژە کردن بە دەست خرانی پلەی یەکەم لە جیھاندا بە ھۆی تیپی زانستیی قوتابیانی ئەستێرەوفیزیای فەلەکەوە، وتی: ژمارەی ئەو میدالیاگەلەی کە بە ھۆی قوتابیان لە ئولەمپیادە زانستییەکان وەرگیراوە، سێ ھێندەی ساڵی ڕابردووە.

سەرۆکی ڕێکخراوی نیشتمانی بۆ گەشەپێدانی بەهرە درەوشاوەکان وتیشی: ئەمساڵی ١٤٠١ کۆچیی ھەتاوی ٣٣ قوتابی ڕەوانەی ئۆڵۆمپیادی جۆراوجۆری زانستیی جیهانی کراون و دواجار ٢٠ زێڕ و ٩ زیو و ٣ برۆنزو دیپلۆمێکی شانازییان بەدەستهێناوە.

یاوەری لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: ساڵی رابردوو ٣٣ قوتابی بەشدارییان لە ئۆڵۆمپیادی زانستی جۆربەجۆری نێودەوڵەتیدا کرد کە لە ئەنجام دا ٧ زێڕ و ١٨ زیو و ٧ برۆنزو دیپلۆمێکی شانازییان بەدەست هێنا.